کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی: لەم کۆنگرەیە یەکێتی دەکەن بە حیزبێکی بنەماڵەیی کلاسیکی تەقلیدی .

کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی دژایەتی خۆی بۆ کۆنگرەی حیزبەکەی راگەیاند و دەڵێت:” دژی ئەنجامدانی ئەم كۆنگرەین لێرەوە لەگەڵتان نابین و بە تەواوی لەگەڵتان دادەبڕێین.

هەرێم شێرە، کادیری پێشکەوتووی یەکێتی رایگەیاند:” وا بریارە رۆژی چوارشەممە یەكێتی كۆنگرەی پێنجەم ببەستێت، کۆنگرەیەک كە بە تەواوی لەگەڵ کۆنگرەكانی رابردووی حیزبەکە جیاواز! لەم کۆنگرەیە لە بری ئەوەی کار بۆ یەکگرتنەوەی ئاراستە و بیرورا جیاوازەکانی ناو حیزبەکە بكرێت کەچی بە پێچەوانەوە ئامانجی كۆنگرەكە تەسفیەکردنی هەموو ئەوانەن كە رای جیاوازیان هەیەو ئامادە نین بۆ هەموو شتێك بڵێن (بەڵێ) ،لەم کۆنگرەیە لە بری ئەوەی هەوڵ بدرێت حیزبەکە ببێت بە حیزبێکی مۆدێرن و لەگەڵ خواست و ویستی هاووڵاتییانی ئەم سەردەمەی ئێستا بگونجێت و حیزبێك بێت هی هەمووان بێت کەچی حیزبەکە دەکەن بە حیزبێکی بنەماڵەیی کلاسیکی تەقلیدی .

گوتیشی :” روون و ئاشکرایە ،کۆنگرەکە دەبێتە هۆی لە دەستدانی کۆدەنگی لە ناو یەکێتی جگە لەمەش دەبێتە هەوێنی دروستبوونی چەند لیستێکی تر لە ناو یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا. بۆیە بە بڕوای من حەقە ناوی کۆنگرەکە بکەن بە کۆنگرەی دابڕان، دابرانی یەکێتی لە مێژووی خۆی لە جەماوەرەکەی لە خوێنی شەهیدانی لە پێشمەرگە دێرینەكانی لە شۆڕشگێڕانی٠

دەشڵێ:” وەك چۆن هەموو كات دژی ئەم بریار و بۆچوونانە بووینە كە بە میزاجی شەخسی و دوور لە یاساو پەیرەوی حیزبی دەدران، ئاواش دژی ئەنجامدانی ئەم كۆنگرەین لێرەوە لەگەڵتان نابین و بە تەواوی لەگەڵتان دادەبڕێین٠

Back to top button