پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی : ئێستا کوڕە جاش و پیاوی ئیستخبارات و شەلاتی و پیاوکوژ، لەناو یەکێتی دەوریان هەیە

پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی رەخنەی توند لە بافڵ تاڵەبانی و یەکێتی دەگرێت و دەڵێ:” ئێستا کوڕە جاش و پیاوی ئیستخبارات و شەلاتی و پیاوکوژ، لەناو یەکێتی دەوریان هەیە.

دەشڵێت: بەشی زۆری ئەو سەرکردایەتیە ئەگەر پیاویان تێدا بوایە، ئەگەر شەهامەت و جوامێریان هەبوایە، نەدەبوونە داردەستی تۆ

ئازاد حاجی، پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی لەبارەی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی نووسیوویەتی:” من لەمێژە وازم لەو چەقە چەقەی حیزب هێناوە، بەڵام دەبیستم، جەناب عالی کەوتۆتە وێزەی ئەوانەی لەناو حیزب، خزمەتی باوکی بەرێزتیان کردبوو. ئەوانەی ئیسکیان ورد کرد، ئارەقەیان رشت، خوێنیان بوو بەئاو، کوژران و دەربەدەر بوون. هەتا خۆت و دایک و براو پورت، بێنە سەر حازری و لەبەری رەنجەکەی بخۆن. دەڵێن بەس بەتەنگ ئەوانەوە دەچیت، کە کاسەلێس و ماستاوچی و لەگلەگین.

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت:” دەستت خۆش بێت میرغەزەب، ئەو حیزبە نازدارە، پاک بکەوە لەوانەی سەرئێشەت بۆ دروست دەکەن. خۆت و براکەت و پورت هاتوونە سەر کۆمپانیایەک کە هەمووی لە گیرفانی خۆت و براکەت قایم بکە. دەرمان بکە سەرمان پان بکەوە، ئێمە شایانی ئەوەین، چونکە زۆر ماندوو بووین، پیاوی ماندوو هەر بۆ شەق تێهەڵدان باشە.

دەشڵێت:” ئەوەی مەوقیفی هەبوو بەشەق دەریبکە دەرەوە. ئەوانە بەکەڵکی ئەو زەمانە نایەن. ئەوەی حەزت لێبوو بیگرە و سەرەوگونی بکە. وەک ئەو هەموو جەریمەی بەو ماوە کورتە کردت.

لە کۆتاییدا نووسیوویەتی:” بەشی زۆری ئەو سەرکردایەتیە ئەگەر پیاویان تێدا بوایە، ئەگەر شەهامەت و جوامێریان هەبوایە، نەدەبوونە داردەستی تۆ، نەدەبوونە کەڕەی شەربەت. ، ئەوانە پیاوی رۆژن، ئەوانە شەهامەتیان بەرامبەر خێزانەکانی خۆشیان نییە، بڕۆ سەریان، بیانگرە و بیانبڕە، پێشمەرگەی دێرین بەکەڵکی خزمەت نەماون. ئێستا کوڕە جاش و پیاوی ئیستخبارات و شەلاتی و پیاوکوژ، دەوریان هەیە، ئەوانە لەدەوری خۆت کۆ بکەرە، بزانین دەگاتە کوێ؟

Back to top button