سبه‌ی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) پشووی فه‌رمییه .
سبه‌ی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) پشووی فه‌رمییه و دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت، رۆژی چوارشەممە ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣ کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی (١٢ی رهبيعی ئه‌وه‌ل)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی، لە هەمان کاتدا پێویستە وەزارەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری پابەندی خشتەی دابەشکردنی مووچە بن.
راشیگەیاندووە:” رۆژی پێنجشەممە، ٢٨ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.