بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستی بەسەر 11 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت

ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی ئەیلوولی 2023، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بڵاویكردەوە، دوای دەستبەرداگرتنی بڕی 11 كیلۆ و 650 گرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستال لە شاری هەولێر، و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و وەرگرتنی بڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایش، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایش – سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی راپەڕین، بەهاوبەشی توانرا پێنج تۆمەتبار لە شاری سلێمانی و شارۆچكەی قەڵادزێ بگرن لەگەڵ بڕێكی تر لە هەمان جۆری ماددەی هۆشبەر.

تۆمەتباران پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان، رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

Back to top button