مەسرور بارزانی بەبۆنەی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێكی بڵاو كردەوە.
لە پەیامێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت مسوڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ):
به بۆنهی یادی لهدایكبوونی پێغهمبهری ئیسلام حەزرەتی محهمهد( دروودی خوای لهسهر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان دهكهم.
هیوادارم ئهو بۆنه پیرۆزه، ببێته هۆی گرنگیدان بە بەها و ڕەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان.
مهسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان