مەسرور بارزانی لەسەر رووداوەکەی حەمدانییە: ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە
مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، له پێگهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك)، پهیامێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، رووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە (بەخدێدا) کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان کەس، زۆر خەمباری کردین.
سهرۆكی حكومهت ئهوهشی خستووهته روو، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بهوهشداوه، دوێنێ شەو لەگەڵ روودانی ئەم کارەساتە، وەزارەتی تەندرووستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانم راسپارد، بەزووترین کات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە.