بناری قەندیل: 6 چەکداری پە*کە*کە کوژران و هاووڵاتییەکی سڤیل شەهید و یەکێکی دیکەش بریندار بوو

لە دوو هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە بناری قەندیل بۆ سەر بارەگایەک و ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە 6 چەکداری پە*کە*کە کوژران و هاووڵاتییەکی سڤیل شەهید بوو و یەکێکی دیکەش بریندار بوو

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان کە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بارەگایەکی چەکدارانی پە*کە*کەی لە گوندی بوگریسکان لە ناحیەی وەرتێی سەر بە قەزای رەواندز لە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج و، بەهۆیەوە چوار چەکداری پە*کە*کە کوژران. هاوکات بەهۆی نزیکی بارەگاکە لە شوێنی نیشتەجێبوون، هاووڵاتییەکی سڤیل شەهید بوو و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 11:10ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی بوگریسکان لە ناحیەی وەرتێ ئۆتۆمبێلێكی چەکدارانی پە*کە*کەی کردە ئامانج و، بەهۆیەوە دوو چەکداری پە*کە*کە کوژران.

Back to top button