موسڵ وه‌كو شارێكی وێرانكراو ناسێندرا.
خواكوڕك
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه” بڕیاریاندا به كۆی ده‌نگ شاره‌كه به وێرانكراو بناسێنن و داواش له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن به زووترین كات بڕیاره‌كه بكات به فه‌رمی.
(هاشم بریفكانی) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوه” بڕیاره‌كه له زۆر ڕووه وه گرنگه به تایبه‌ت له ڕووی یاساییه‌وه، چونكه وا ده‌كات موسڵ به‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی له ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه قه‌ره‌بووكردنه‌وه و دابینكردنی میزانیه‌یكی باش بۆ په‌ره‌پێدانی شاره‌كه له خۆی ده‌گرێت.
(بریفكانی) زیاتر گوتی” داوا له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین خۆی ڕاسته‌وخۆ و له نزیكه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئۆپڕاسیۆنی نه‌ینه‌وا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی زنیاری درووستی هه‌بێ له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان، هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه بكات له قوربانیه‌كانی ئه‌م دواییه كه زیاتر له (500) هاووڵاتی سڤیل بوون به‌ق وربانی.