سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری دەكات

رۆژی پێنجشەممە 28ی ئەیلوولی 2023، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری بە سەرۆكایەتی بەڕێز یەعقووب گورگیس سكرتێری ئەو حیزبە كرد.

لەو دیدارەدا هەردوولا هاوخەمی قووڵی خۆیان بۆ كەسوكاری قوربانیانی رووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە راگەیاند كە تیایدا سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و قووڵتركردنی بنەماكانی پێكەوەژیان و سەقامگیری و هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوولا تاوتوێ كرا، و سەرۆك بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێز یەعقووب گۆرگیس وەك سكرتێری حیزب هیوای سەركەوتنی بۆ بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری خواست لە كار و چالاكییە سیاسییەكانیاندا.

Back to top button