کێشەی توند دەکەوێتە نێوان بافڵ و قوباد تاڵەبانی
بزانە درەنگانی شەوی رابردوو چی لە نێوانیان روویدا؟
پێی زانیارییەکان لە کۆنگرەی یەکێتی ، بڕیارێکی بافڵ تاڵەبانى نیگەرانى قوباد تاڵەبانى بەدوای خۆیدا ھێناوە، هەرچەندە شەوی رابردوو هەوڵی رازی کردنی قوباد تاڵەبانی دراوە بەڵام بێ ئەنجام بووە، چونکە بەشێک لەو کەسانەى پۆستى حکومییان هەیە و دەیانەوێت خۆیان بۆ ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی کاندید بکەن، نزیکن لە قوباد تاڵەبانییەوە و بافڵ تاڵەبانی یش رەتیانی کردۆتەوە،
قوباد تاڵەبانی وەک لیستێکی خۆی پێشکەشی کردووە و دەیەوێت بیانکات بە ئەندامی سەرکردایەتی .
هەر بەپێی زانیارییەکان بافڵ تاڵەبانی، هەریەکە لە خالید شوانى، حەمەى حەمەسەعید،و دابان شەدەڵە، و دکتۆر دارا رەشید، و فەهمى بورهان، و بێگەرد تاڵەبانى، و دکتۆر عزەت سابیر، رێواز فایەق، مافى خۆکاندیدکردنیان نابێت، کە پێشتر ئەندامى سەرکردایەتى بوون، هەروەها هەریەک لە هەرێم کەمال ئاغا و مەلا کەریم شوکر، ئەندامانى پەرلەمانى عێراق مافى خۆکاندیدکردنیان نابێت، کە پێشتر ئەندامى سەرکردایەتى بوون .