سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ شەممە 30ی ئەیلولی 2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و گرنگی دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕکرا و جەخت لە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆی لە 25-02-2024 کرایەوە.

Back to top button