هۆكاری رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه‌ ئاشكرا كرا

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه‌، رایگه‌یاند: له‌ كاتی رووداوه‌كه‌دا، له‌ هۆڵه‌كه‌دا ده‌رگایه‌كی تایبه‌ت و فریاگوزاری نه‌بووه‌ تا به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ گوێره‌ی لیژنه‌كه‌، چوار ئامێر هه‌یه كه‌ یاریی ئاگرینی پێ كراوه‌‌ و كه‌ ده‌بنه‌ هۆی سووتان، هه‌روه‌ها یارییه‌ ئاگرینه‌كان، كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ بنمیچی هۆڵه‌كه‌ و بووه‌ته‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی، سه‌رچاوه‌ی ئاگره‌كه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌كان بووه‌.

باسی لەوەشکرد: بنمیچی هۆڵه‌‌كه‌ مادده‌ی نایلۆنی جیاوازی تێدا بووه‌ و نموونه‌ی بۆ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ نێردراوه، كۆمه‌ڵێك بابه‌ت و مادده‌ی تری هۆڵه‌كه‌ش بۆ لیژنه‌ی ئه‌ندازیاری نێردراوه‌، خاوه‌نی هۆڵه‌كه‌ سه‌رجه‌م به‌رپرسیاریه‌تیی رووداوه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ. هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی زۆری خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان له‌ هۆڵه‌كه‌دا بینراوه‌ و هه‌بووه‌، ئه‌وه‌ش یارمه‌تی سووتانی زیاتری داوه‌.

لیژنەکە ئەوەشی راگەیاند، كه‌ له‌ كاتی رووداوه‌كه‌دا، خاوه‌نی هۆڵه‌كه‌ كاره‌بای هۆڵه‌كه‌ی كوژاندووه‌ته‌وه‌، وایزانیوه‌ به‌هۆی كاره‌باوه‌ ئاگری گرتووه‌، هه‌روه‌ها كورسیی زیاتری بۆ هۆڵه‌كه‌ داناوه‌، كه‌ خۆی جێگه‌ی 400 كه‌س ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام 900 كه‌سی تێدا بووه‌.

Back to top button