سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكات

رۆژی یەكشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2023، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.

Back to top button