کلدانەکانی حەمدانییە دەرەنجامی لێکۆڵینەوەی لێژنەکەی عێراق رەتدەکەنەوە
شێخ محێدین مزووری، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی لقی 14ی پارتی كە بەشێكی كارەكەی لە سنووری حەمدانیەیە، رایگەیاند: “مه‌ترانی حه‌مدانییه (به‌نیدكتس یۆنان حنۆ) باوه‌ڕی به‌و لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یە نیه كه ئه‌مڕۆ ده‌ره‌نجامی رووداوه‌كه‌ی هۆڵی هەیسەمی لە حه‌مدانیه ئاشكرا كردووه، مه‌تران ده‌ڵێت، ده‌بێ شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تی بهێنرێت و ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن، چونكە ده‌ره‌نجامه‌كه‌یان قبووڵ نییه.
ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: خه‌ڵكی قه‌ره‌قۆش و حه‌مدانیه زیاتر %90 مه‌سیحی سریانین و گوندێك هه‌یه به ناوی كرمليس لە %100ی كلدانن، لویس ساكۆ وه‌ك كاردینالێك ده‌ناسرێت له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ئێستا و له ماوه‌ی رابردووش‌دا ره‌یان كلدانی هه‌وڵی داوه، كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی له‌و ناوچه‌یه بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.“
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی لقی 14ی پارتی راشیگه‌یاند: ”ئیفان فایه‌ق خه‌ڵكی ته‌له‌سقۆف و تلكێفه، چووه سه‌ردانی هۆڵه‌كه بكات، خه‌ڵكی حه‌مدانیه رێگەیان لێ گرتووە، چونكه كاتی خۆی ره‌یان كلدانی دەستدرێژی كردبووه سه‌ر مه‌ترانی مه‌سیحی له‌و ناوچه‌یه و خۆپیشاندان كرا و ئێستاش مه‌تران له دژی ره‌یان كلدانیییه.“