ئیدریس ئیسماعیل : پە*کە*کە كاریان ئەوەیە كوردستان بەرەو وێرانە ببەن

پەرلەمانتارێکی پێشوو پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات : پە*کە*کە كاریان ئەوەیە كوردستان بەرەو وێرانە ببەن و لە دروستبوونییەوە تا ئێستە كاری بۆ ئەوە كردووە كە كورد لەهەر كوێیەك بێت، رێگە نەدەن بە مافەكانی بگات،

ئیدریس ئیسماعیل، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پە*كە*كە هەر لە دروستبوونییەوە تا ئێستە كاری بۆ ئەوە كردووە كە كورد لەهەر كوێیەك بێت، رێگە نەدەن بە مافەكانی بگات، بۆ ئەوە دروست كراون تا كوردستان رادەستی دوژمنان بكەن، كاریان ئەوەیە كوردستان بەرەو وێرانە ببەن.

روونی كردەوە، پە*كە*كە لەناو خاكی كوردستان پەلاماری پێشمەرگەی دا، كە پارێزەری ئەو خاك و ئاڵا و نیشتمانەیە، كەواتە هەموو شتێكیان لێ چاوەڕێ دەكرێت كە بەرانبەر بە كوردستان و خەڵكەكەی ئەنجامی بدەن، بۆیە گرووپێكی چەكداری نایاساییە و لە لایەن وڵاتانیشەوە بە تیرۆر*یست ناسێنراون، ئەوان كەی ئەوەیان لەدەست دێ خزمەت بە دۆزی كورد بكەن، باشترە پە*كە*كە كوردستان جێبێڵێت و بڕوات و ئەو خەباتە با هەر بۆ خۆیان بێت.

Back to top button