روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی چەند پەیج و کەناڵێک بڵاو کردەوە.

ئەمشەو سێشەممە 3ی 10ی 2023، وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە: “لە وەڵامی چەند پەیج و کەناڵی NRT کە لێدوانێکیان بەناوی دکتۆر هاوڕێ کەمال راوێژکاری یاسایی وەزارەت سەبارەت بە لێبڕینی هەزار دینار لەمووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران بڵاوکردۆتەوە، بۆ رای گشتیی و سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندنی ڕوون دەکەینەوە کە ناوبراو هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو بابەتە بۆ هیچ پەیج و کەناڵێکی ڕاگەیاندن نەداوە.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “سەبارەت بەو بابەتە راوێژکاری یاسایی وەزارەتمان (د. هاوڕێ کەمال) ڕای گەیاند ئەو هەزار دینارەی کە ساڵانە دووجار لە موچەی مانگی حەوت و مانگی دوانزە لە فەرمانبەر دەبڕدرێت بە پێی مادەی 12ی یاسای رەسمی پولی ژمارە 71ی ساڵی 2012 یەو لە سەرتاسەری عیراق جێبەجێ دەکرێت نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان و ئەم بابەتە نوێ نییە و ساڵانی ڕابردووش جێبەجێ کراوەو پێویستی بەهیچ بڕیارێک نییە.”

وەزارەتی دارایی راشی گەیاندووە: “بەمافی خۆمانی دەزانین ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کەناڵی NRT و سەرجەم ئەو پەیجانە بگرینە بەر کە چەواشەکاریان لەو بابەتەدا کردووە.”

Back to top button