یەکێتی لە دوای خیانەتە شوومەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە لەگەل دوژمنانی گەلی کوردستان دەستی تێکەڵکردووە
سۆران خاکی
گۆڤاری فۆڕن پۆڵیسی ئەمریکی نیەتی یەکێتی دژ بە کوردستان ئاشکرا دەکات !
ئاشکرایە یەکێتی لە دوای خیانەتە شوومەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە دەستی تێکەڵکردووە لەگەل دوژمنانی گەلی کوردستان ئامانجیش لەمە لاوازکردنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستانە، لە کوێدا دژایەتی کوردستان و مافە دەستووریەکان هەبووبێت یەکێتی لەوێ ئادەیی هەبووە .
گۆڤاری فۆڕن پۆڵیسی ئەمریکی له نوێترین بابەتییدا ئەمەی بەتەواوی ئەمەی پشتڕاستکردۆتەوە لە بەشێک لە بابەتەکەیدا دەڵێت” سیاسەتی ئێستای یەكێتی، قوماركردنە بە بەرژەوەندییەكانی خەڵك و هەرێمی كوردستان ”
ئەگەر دیقەت بدەین یەکێتی بە وردی خەریکی پەیڕەوکردنی ئەو سیساسەتەیەو لە کوردستان لە حکومەتی هەرێم بەشدارە بەڵام لە بەغدا بە تەواوی دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستانە و لە پڕۆژە یاسای بوودجەدا ئەمە بە ڕوونی دەرکەوت .
بە گەڕانەوە بۆ مێژووی یەکێتی دەگەینە ئەو راستیەی کە قسەکانی گۆڤارەکە رێک بە بەڵای حزبەکە درواوە و لە کوێدا دژایەتی کوردستان و مافە ڕەواکانی گەلەکەی هەبووبێت یەکێتی سەرچۆپی کێش بووە و لە پێناوەی مانەوەی خۆی ئامادەبووە هەموو قوربانییەک بە کوردستان و خەڵکەکەی بدات وەک ئەوەی لە کەرکوک کردیان .
بیلموناسەبە، ئەم مانگە مانگی ئۆکتۆبەرە .