عه‌ره‌فات كه‌ره‌م: كێشه‌ی ده‌رمانمان چاره‌سه‌ركرد و گرفتی جوتیارانیش به‌ڵینمان وه‌رگرتوه بۆ چاره‌سه‌ری.
خواكوڕك
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت” پاش به‌شداریمان وه‌كو فراكسیۆنی پارتی له كۆبونه‌وه‌ی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، داواكارییه‌كانی كوردمان گه‌یاند به سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌باره‌ت به به بایكۆتی چوارفراكسیۆنه‌كه‌ش ده‌بوو كاتی خۆی ده‌نگیان به پڕۆژه‌یاسایی بودجه نه‌دابا نه‌ك بایكۆتی دانیشتن بكه‌ن، ئه‌وه‌ی كردیان خه‌مخۆری نه‌بوو به‌ڵكو موزایه‌ده‌ی سیاسی بوو به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان.
(د. عەرەفات كەرەم) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگەیاندوه” له كۆبوه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران باسی چه‌ند پرسێك كرا، باس له سه‌ردانی شاندی عێراق بۆ ئه‌مریكا بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شانده‌كه، هه‌روه‌ها شه‌ڕی موسڵ و كاره‌ساتی قوربانیانی موسڵ، بۆیه ئیمه كۆبونه‌وه‌كه‌مان زۆر پێ گرنگ و باش بوو، بۆیه به‌شداربووین.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی باس له‌وه‌شده‌كات” لەو کۆبوونەوەیەد باسی لە ھەماھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كردووە ئومێدیان ئه‌وه بووه ئه‌و په‌یوه‌ندییه به هێزه ببێته په‌یوه‌ندیه‌كی سیاسیش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پاشان سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوه‌ته‌وه و باسی به‌شه‌ر ده‌رمانی هه‌رێمی كوردستانی كردوه و سه‌رۆك وه‌زیرانیش گوتویه‌تی” ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌ك بووه و ڕوویداوه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه و چاره‌سه‌ركراوه، سه‌باره‌ت به پاره‌ی جوتیارانیش به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری پێداوم.
بۆیه به‌شداری ئیمه وه‌كو پراتی زۆر گرنگ بوو، نه‌هاتنی فراكسیۆنه‌كانی تریش لای عه‌بادی هه‌ر گرنگ نه‌بوو به‌ڵكو هه‌ر باسیش نه‌كرا، ئێمه وه‌كو نوێنه‌ری كورد له‌وێ هه‌ژماركراین و له‌وێ بووین بۆیه خه‌می خه‌ڵكی خۆمان پێش هه‌موو كار و كرده‌وه‌یه‌كه، عه‌بادیش زۆر دڵخۆشبوو به شداریمان، پێشمان وابێ له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به لیستێكی فراوان به‌شدرای هه‌ڵبژاردن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق دوور بێ له تایفگه‌ری و مه‌زهه‌بی، زۆریشی پی خۆشه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی هه‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ریمی كوردستان.