چوارفراكسیۆنە كوردەكەی بەغدا داوای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان دەكەن
خواكوڕك
جارێكی تر چوار فراكسیۆنەكەی ( یەكێتی و گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ) لەبەغدا و میدیاكانی سەر بە مالیكی دەستیان بە بانگەشەی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی فیدرالی و هەرێمی كوردستان دەكەن لە بەغدا ئەمە لەكاتێكدایە كە لیستەكەی مالیكی كە بەنەیاری هەموو كورد ناوبانگیان دەركردووە، داوای تەنها رادەست كردنی نەوت و پاشەكشە پێشمەرگە دەكەن، بەڵام چوار فراكسیۆنەكە داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی فیدرالی و هەرێمی كوردستان دەكەن”.
لە بەرنامەیەكی بەناو (حوار الیوم)ی لەكەناڵی نزیك لە مالیكی هەرچوار فراكسیۆنی ( یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو) كە تێیدا رێزان شێخ دلێر لە یەكێتی و موسەننا ئەمین لە یەكگرتوو، ئەحمەد حاجی رەشید لە كۆمەڵ بەشدار بوو، ئەندامێكی تری گۆڕانیش كە لە سلێمانی بەشدار بوو لە بەرنامەكە،كە تێیدا هەرچوار فراكسیۆنەكە داوای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان و دادگایی كردنی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەن،
لە بەرنامەكەدا ئەوەیان ئاشکرا کرد بەرنامەیەکی توکمەیان داناوە بو شکایەتکردن لە نێچیرڤان بارزانی سەروکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدرالی عێراق هەروەها نەیان شاردەوە هەر شتێکیان لە دەست بێت دەیکەن بو ئەوەی هەرێم ناچار بکەن نەک نەوت بنێرێت بەلکو دادگاییش بکرێت لەسەر نەوتی هەرێم و بە تالان بردنی نەوت لە هەرێمی كوردستان”.
هەر لە بەرنامەكەدا هەرچوار فراكسیۆنەكە لەسەر كۆمپانیای كار و بانكی كوردستان هاورابوون كە دەبێت دابخرێت و گوتیان، کومپانیای کار لە کار بخرێت و بانکی کوردستانیش دابخرێت و تەواوی نەوتی هەرێم و بودجە بە بەغداوە ببەسرێت و هەموو کارمەندانی هەرێم بچنە بەغدا موچە وەربگرن”.
هەر لەو بەرنامەیەدا كە چوار فراكسیۆنەكە بەشدار بوون، ئەندامێكی پەرلەمان لە لیستی دەوڵەتی یاسا و نزیك لە مالیكی (عالیە نوسەیف) پێچەوانەی ئەوان گوتی ئێمە نامانەوێت هەرێمی كوردستان و مووچە خۆڕانی كوردستان بێنە بەغدا مووچە وەرگرن و هەرێمیش هەڵوەشێتەوە تەنها دەمانەوێت پێشمەرگە پاشەكشە بكات، نەوتی كوردستانیش رادەستی بەغدا بكرێتەوە، بەلام چوار فراکسیونەکە داوایان كرد پارە نەدەنە هەرێم با مووچە خۆڕان بێن بۆ بەغدا مووچەی خۆیان وەربگرن، داواشیان كرد نەوتی كوردستان و داهاتەكانی راستەوخۆ بەغدا بیبات”.