لوقمان غەریب: 60 هەزار ئیمزاکە، شکستێکی تری نەیارانی حکومەت و ئەزموونی کوردستان
لە هەرێمی کوردستان دا:
ــ زیاتر لە 1,255,273 یەک ملیۆن و دووسەد و پەنجا و پێنج هەزار و دووسەد و حەفتا و سێ مووچە خۆر هەیه.
ــ لەو ژمارەیە تەنها 60,000 شەست هەزار (مووچەخۆر) و پاش هەوڵێکی زۆری چوار لایەنی سیاسی [نەوەی نوێ ـ یەک دوو باڵی یەکێتی ـ کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامی و چەند کۆنە گۆڕانێک] دژی حکومەتی کوردستان و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم ئیمزایان کۆکردووەتەوە و ناردوویانە بۆ بەغدا، گوایە بەتەمان عێراق راستەوخۆ مووچەیان بۆ بنێرێت.
ــ ئەم یارییە دووایین و نوێترین یاری دۆڕاوی لایەنە شکستخواردوەکانی نەیاری پارتی و ئەزموونی کوردستانە کە پاش شکستی پێشنیاری (هەرێمی سلێمانی) و پێشنیاری (ناردنی بەشە بوجەی سلێمانی بەجیا) و چەندین هەوڵی نەزۆکی تر دژی ئەزموونی کوردستان دەیدەن و بەردەوامیش شەرم لەو شکستە یەک لەدوای یەکانە ناکەنەوە، کە هەوڵەکانییان جگە لە حەیاچوون، هیچی تری لێ سەوز نەبووە و نابێت!!
ــ جا لەوەگەڕێ کە ئەم هەوڵە چەندە دەستوورییە و تاچەند عێراق و حکومەتە کارتۆنییەکەی بەنیازە وەڵامێکی بۆی هەبێت، کە نایبێت.
ــ وەرە سەیری وەزع و بارودۆخی نەیارانی پارتی و نەیارانی ئەزموونی کوردستان بکە، کە کەمتر لە 4 مانگی تر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە. سەیرکە بەو هەموو گەلەکۆمەکێ و بەرە درووستکردن و کلک لەگەڵ دوژمن و شیعە گرێدان و ماستاوکردن و ملکەچ بوون بۆ شۆڤینزمە حاقیدەکانی عەرەب، سەیری وەزع و دۆخی جەماوەری و حیزبییان بکە، گەیشتۆتە کوێ و چۆنە ؟؟
لە 1,255.273 ملیۆن مووچە خۆر ؟
تەنها (60) هەزاریان ئیمزای بۆ کردوون و هەر ئەوندە کەوتۆتە سەنگەری ملکەچ کردنەوە بۆ بەغدا و نەیارانی کوردستان.
کەواتە زۆرینەی هەرە زۆری مووچەخۆرا و زیاتر لە 1,200,000 ملیۆنێک دووسەد هەزار لەبەرەی نیشتیمان و نەتەوە و پارتی و کوردستان و حکومەت و ئەزموونە سەرکەوتووەکەیدان.
واتا بەهەموو نەیارانی پارتی تەنها رێژەی لەسەدا چواری 4% ی دەنگی خەڵکییان هەیە.
ــ بۆیە نەیاران و دوژمنان و کلکەکانیان بزانن یان نەزانن، ئەم هەوڵە پڕ لەشەرمەزارییەشیان بووە ئاماژە و بەڵگەیەکی گەورە بۆ رەوایی و سەرکەوتنی ئیرادەی خەڵک و ئەزموونی کوردستان و حکومەت و هێزەنیشتمانپەروەر و خاوەن بڕواکەی.
ئینجا [هەڵبژاردنی شوباتی 2024، خەڵکی کورستان باجی ئەم خۆبەکەمزانین و خۆفرۆشی و سەرلێشێواوییەشتان دەداتەوە و ئیرادە و ئەزموون و حکومەتی کوردستان گەورە تر و سەرکەوتوو تر سەردەخەن ].