لە کەرکووک غەدرێکی دیکە لە کورد دەکرێت

پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک گەڕەکە کوردنشینەکانی شارەکەی بەتەواوی لە خزمەتگوزارییەکان بێ بەش کردووە و هاووڵاتییان کوردیش هەست بەو جیاکارییەی ئیدارەو پارێزگارە سەپێنراوەکە دەکەن و دەڵێن گەڕەکە کوردییەکان بەتەواوی پشگوێ خراوە و لەبەرامبەریش گەڕەکە عەرەبنشینەکان ئاوەدانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لەهەموو روویەکەوە بەردەوامە.

دەشڵێن:” لەدوای خیانەتی 16 ئۆکتۆبەری 2017 بەتەواوەتی دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاریان لێ بڕاوە هەرچەندە لە بودجەی عێراق پشکی پارێزگای کەرکووک زۆرەو هی ئەوەیە تەنانەت کۆڵانێکیش نەمێنێت قیرتاو و کۆنکریتی بۆ نەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەتووە، ئیدارەی کەرکووک پلانی جێبەجێکردنی 11 پڕۆژەی هەیە کە 10یان بۆ گەڕەکە عەرەبەکان و یەکێکیش بۆ تورکمانەکانە و گەڕەکە کوردنشینەکان لە پڕۆژە بێ بەش کراوە پلانەکەش بۆ پەرلەمانی عێراق رەوانە کراوە بەمەبەستی وردبینی و پەسەندکردنی.

هەر بەپێی زانیارییەکان ناوچەعەرەبنشینەکانی کەرکووک هەرچەندە بودجەیەکی تایبەتی بەناوی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێرانبووەکان بۆ تەرخانکراوە بەڵام لە بودجەی گشتی شارەکەش لەسەدا 60 بۆ ئەوان تەرخانکراوە.

Back to top button