ساڵێك بەسەر تیرۆر*كردنی عەقید هاوكار جاف لەلایەن یەکێتی تێپەڕ دەبێت

رۆژی 7 ی تشرینی یەكەمی 2022، ساڵێک لەمەوبەر، لە كردەوەیەكی تیرۆر*یستی وەهاب هەڵەبجەیی و دارودەستەكەی، لە شاری هەولێر کردەوەیەکی تیرۆر*یستیان ئەنجامدا، دوای بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێلەكەی و تەقاندنەوەی، بەو هۆیەوە ئەفسەری باڵای دژە تیرۆر هاوكار جاف شەهید بوو و هاوسەر و دوو منداڵی و خوشكێكیشی لەگەڵیدا بریندار بوون .

زۆری پێنەچوو، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بە كوالیتی بەرزی ڤیدیۆ چۆنییەتی كردە تیرۆر*یستییەكەی لە هەولێر ئاشكرا كرد كە چەند ئەندامێكی دژەتیرۆری یەكێتی / تا ئێستە نەگیراون/ دێنە هەولێر و عەقید هاوكار جاف تیر*ۆر دەكەن.

لە ددانپێدانی چەند تاوانبارێكی كردەوەكە، دەركەوت وەهاب هەڵەبجەیی بەرپرسی دژەتیرۆری سلێمانی و كارزان محەمەد رەشید بەرپرسی هەواڵگریی دژە تیرۆری سلێمانی، بڕیاردەرانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە بوون، لەگەڵ هەریەك لە لوئەی محەمەد رەزا فەرماندەی فەوجی دژەتیرۆری گەرمیان، عاسی رەشید حوسێن كارمەندی دژەتیرۆر لە سلێمانی، دڵشاد زیاد ئەحمەد ئەفسەری دژەتیرۆر لە سلێمانی، وریا خالید عەلی كارمەندی دژەتیرۆر لە سلێمانی .

هەرچەندە ساڵێک تێپەڕبووە بەڵام تۆمەتبارانی سەرەكی تیر*ۆری عەقید هاوكار جاف لەلایەن سەرانی یەكێتی لە سلێمانی داڵدە دراون و ئامادە نیە رادەستی یاسایان بکات.

Back to top button