ڤیدیۆ:مەلا كرێكار ئەوانەی ناوی خۆیان دەنووسن بۆ حشدی شەعبی كافرن

خواكوڕك

لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتب مەلا كرێكار وتارێك پێشكەش دەكات و دەلێت هەر كەسێك بەشداری حشدی شەعبی بكات، كافرە و دەبێت خێزانی لێی جیابكرێتەوە میراتت دەدرێتە بەیتل مال و لە گۆڕستانی ئیسلام نەنێژرێـت و كفن ناكرێت”.

مەلا كرێكار لەبارەی حشدی شەعبی و ناونوسینی لەناوەوەی هەرێمی كوردستان ئەوە ئاشكرا دەكات كە ناونووسینی خەڵك بۆ حشدی شەعبی لەلایان پەكەكە لە بەشی هەولێر دەوروبەری دەكرێت، لەلایان یەكێتی لەبەشی سلێمانی و رانیە و دەوروبەری دەكرێت، دەلێت ئەمە جاشێكی دینیە، راستە لەوانەیە كەسەكان ناونووس بكرێت، رابكێشرێت، بەڵام كەسەكان پاش ناونووسین، وردە وردە بەرەو شیعەگەریەتیان دەبەن”.

هەروەها مەلا كرێكار دەلێت راستە ئەمە جارێ حاڵەتە بەڵام لەداهاتوودا دەبێتە دیاردەیەكی زۆر مەترسیداری جاشایەتی دینی ، بەڵام ئەم جاشە جیاواز دەبێت لەگەڵ جاشی سەدام چونكە ئەو جاشە دەبێتە جاشێكی عەقیدەیەی و مەترسیدار”.

مەلا كرێكار دەشلێت ئەم حشدی شەعبیە لەلایان مەرجەعیەتی سیستانیەوە فتوای بۆ دراوە، بەڵام هەموویان لەلایان قاسم سولێمانیەوە بەرێوە دەبردرێن، بۆیە ئینتیمان بۆ ئەوحشدی شەعبیە كوفرە و هەڵگەراوەیە لە دین، چونكە ئەمە وەك سەربازی ئێران نیە وەك سەربازی دەوڵەت”.

Back to top button