سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەرمینیا دەکات

ئەمڕۆ شەممە 10/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئارشاک مانۆکیان کونسولی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ ماڵاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی ئەرمینیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە کوردستان کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست.

کونسولی گشتیی ئەرمینیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و پشتگیریکردنیان لە ماوەی کارکردنیدا.

 

Back to top button