مووچەی مانگی ٩ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
سبەی مووچەی مانگی ٩ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجام داون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی دووشەممە ٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، مووچەی مانگی ٩ی ٢٠٢٣ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.