به‌رزاییه‌كی كه‌سنه‌زانی نزیك هه‌ولێر ده‌كرێته‌ شوێنی گه‌شتیاری

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت، به‌رزاییه‌كی كه‌سنه‌زانی نزیك هه‌ولێر ده‌كرێته‌ شوێنی گه‌شتیاری.

لە راگەیەندراوێکدا ئومێد خۆشناو، پارێزگای هه‌ولێر هاتووە: ” لەپێناو گلدانەوەی ئاو و زیادکردن و پاراستنى ڕێژەى ئاوى ژێر زەوى و پاراستنی شارى ھەولێر لە لافاو، کابینەى نۆیەمى حکومەتی ھەرێمى کوردستان لە رێگەى پارێزگاى هەولێر لە دەوروبەری سەنتەری شاری ھەولێر، گرینگییەکی زۆرى داوە بە دروستکردنی پۆند و بەنداو، ئێستاش ژمارەیەک پۆندی ئاو کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن.

رایشیگەیاندووە: یەکێک لەو پۆندانە کە دەست بە دروستکردنى کراوە دەکەوێتە بەرزاییەکانى کەسنەزان نزیک مۆنۆمێنتى شەهیدان، کە بە تەواوبوونی ئەو پۆندە جگە لە سوودگەیاندن بە پاراستن و زیادکردنى رێژەى ئاوی ژێر زەوی و پاراستنى شارى هەولێر لە هەر ئەگەرێکى دروستبوونى لافاو، بۆ وەرزى هاوینیش سوودی زۆرى بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداریى ناوچەکە دەبێت، لە هەمان کاتیشدا دەبێتە شوێنێکى گەشتیاری و ڕوویەکی جوان بە شاری ھەولێرى پایتەخت دەدات و لە داهاتووشدا گەشتیاران دەتوانن سەردانی ئەو شوێنە بکەن وەک شوێنێکى گەشتیارى کە دەکەوێتە نزیک ھەولێرى پایتەخت.

Back to top button