یەکێتی لەبەغدا خەریکی پیلانێکی دیکەیە دژ بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەکی گرنگ لە کوردستان 

یەکێتی تادێت ترسی زیاتری لێ دەنیشێت و لەبەغدا خەریکی پیلانێکی دیکەیە دژ بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەکی گرنگ لە کوردستان و دەیەوێت پرۆسەکە دوابخات.

بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان کە 25 ی شوباتی ساڵی داهاتوو بڕیارە بەڕێوەبچێت، بەرپرسانی باڵای یەکێتی لە چەند رۆژی رابردوودا و لە چەند کۆبوونەوەیەکدا باسیان لەوەکردووە، کە خواستیان هەیە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەیەک دوابخرێت و ئەنجام نەدرێت.

هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی لەبەغدا خەریکی ئەو کارەیە دەیەوێت بە پشتیوانی دۆستەکانی ئەم کارە بکات و،  لە دادگای فیدڕاڵی عێراق یش دوو سکاڵای بۆ ئەم مەبەستە لەرێگای زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان و ئامانج نەجیب شەمعون لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە، بە ئامانجی دواخستنی پرۆسەکە.”

 

لەبەرامبەریشدا پارتی دیموکراتی کوردستان پێداگرە لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەکە لە وادەی خۆیدا .

 

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button