په‌كه‌كه‌:مۆله‌ت له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رناگرین و برواشمان به‌ یاسا و ئاڵای كوردستان نیه‌.

خواكوڕك

په‌كه‌كه‌ له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و له‌ ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور منداڵانی ناوچه‌كه‌ چه‌كدارده‌كات و ه‌یانێرێته‌ قه‌ندیل و شنگال بۆ شه‌ڕ كردن، خه‌ڵكی سنوره‌كه‌شی هه‌راسان كردوه‌.

(ئه‌رده‌لان ئه‌حمه‌د) چالاکوان بۆ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی كوردستان ڕایگه‌یاندوه‌”په‌كه‌كه‌ له‌م سنوره‌ چه‌ندین باره‌گای هه‌یه‌ و خه‌ڵك به‌تایبه‌تی منداڵانی سنوره‌كه‌ له‌ خشته‌ ده‌بات و ده‌یان نێریت بۆ شنگال و قه‌ندیل، ئه‌م كاره‌ش بوه‌ته‌ هۆكاری ناره‌زایی خه‌ڵكی سنوره‌كه‌، هه‌روه‌ها باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ ژێر ناوی جۆر به‌جۆر و خه‌ڵكانی جۆرا و جۆره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و به‌ فكرێكی توندڕۆ و ئاژه‌وه‌گێر په‌روه‌رده‌ ده‌كرین كه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر داهاتووی سنوره‌ كه‌ و كوردستانیش.

چالاكوانه‌كه‌ زیارت ده‌ڵێت” خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و باوك و دایكی منداڵه‌ فڕێنراوه‌كان له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ زۆر بێزارن، دڵنیاشن جارێكی تر منداڵه‌كانی خۆیان نابیننه‌وه‌، زۆر به‌داخه‌وه‌ش حكومه‌ت و ده‌ام و ده‌زگا حكومییه‌كانی ئه‌م سنوره‌ بێده‌نگن و هیچ شتێك ناڵین له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌، ڕێگایان بۆ په‌كه‌كه‌ خۆشكردوه‌ به‌ بێده‌نگیان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سنوره‌ تێكبدات به‌ ئاره‌زووی خۆی، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ مۆله‌ت وەربگرن، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، باوڕیان به‌ حكوومه‌ت و یاساکانی و ئاڵای كوردستانیش نییه‌.”

Back to top button