سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی رەوتی نیشتیمانی حیكمە دەكات

رۆژی دووشەممە 9ی تشرینی یەكەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی نیشتیمانی حیكمە و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەوڵەكان بۆ نزیككردنەوەی روانگەی لایەنەكان و بەردەوامی دیالۆگ بۆ چارەسەری كێشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندی قووڵ و مێژوویی نێوان هەردوولا و پێویستی پاراستن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندی و دۆستایەتییە كرا.

Back to top button