وێنه‌ی پێشمه‌رگه براوه‌ی یه‌كه‌م بوو له‌ پێشبركێیه‌كی جیهانی.

خواكوڕك

لە سێیەمین پێشبركێی وینه‌ كە لەلایەن ئاژانسی ئەنادۆڵ ئاماده‌ ده‌كرێت و ساڵانه‌ به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌ینرێت، بۆ ئەمساڵ وێنەیەكی (پێشمەرگەی كوردستان) خەڵاتی یەكەمی بە دەستھێنا، لە وێنەكەدا ده‌رده‌كه‌وێ پێشمەرگە ھاووڵاتیانی سڤیل لەكاتی ھەڵاتن لە دەست چەكدارانی داعش رزگار دەكەن.

وێنەی “هەڵاتن لە داعش” لە لایەن فۆتۆگرافەری فەرەنسی (فرێدریک لافارگ) لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە دژی داعش گیراوە، لە وێنەكەدا ژمارەیەك پێشمەرگە ئەو ھاووڵاتیانە رزگار دەكەن كە لە دەستی داعش ھەڵدێن، لەلایەن لیژنەی ھەڵسەنگاندنی پێشبرکێکەوە وەک وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا.

ئەو پێشبركێیە ساڵانە سێ ریزبەندی یەکەمی بوارەکانی فۆتۆگرافی بەشەکانی هەواڵ، وەرزش، سروشت و ژینگە، خەڵاتیان پێدەبەخشرێت، ئەمساڵ بە بەشداری 25 هەزار فۆتۆگراف لە 17 وڵاتی جیهانەوە، 22 فۆتۆگرافەر خەڵاتی بردنەوەیان پێ بەخشرا.

Back to top button