مەسرور بارزانی پرۆسەی تۆمارکردنی “هەژماری من” بەسەردەکاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2023، کاتژمێر 9:30ی بەیانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی تۆمارکردن لە پرۆژەی (هەژماری من) لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەسەر دەکاتەوە.

(هەژماری من) پڕۆژەیەکە بەو هۆیەوە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان، بەشێوەیەکی پارێزراو و شەفاف، لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری ئەلیکترۆنی راکێشانی دراو (ATM)ـەوە کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات.

Back to top button