ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
گفتوگۆ لهسهر وردبینی مووچەخۆرانی ههرێمی کوردستان و ههناردهكردنهوه نهوت دهكات
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دواهەنگاو و بەرەوپێشچوونەکانی وردبینیکردنی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵی و هەرێم دەخرێتە ڕوو.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهان و دواپەرەسەندنەکانی ئەم پرسە لە نێوان عێراق و تورکیا باس و گفتوگۆی لێوە دەکرێت.
بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بە خستنەڕووی راپۆرتێک سەبارەت بە رەوشی پێكهاتەکان لە هەرێمی کوردستان دەبێت.