دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی مه‌لا سدیق خۆشناویان ڕفاندوه‌ به‌ ئه‌مری لاهور تاڵه‌بانی.

خواكوڕك

مەلا سدیق عومەر مستەفا لە شەوی 19/20ی ئاداری 2017 ی ئەم مانگە لە مزگەوتی شێنییانی ناحیەی حاجیاوە لە  لایەن ژمارەیەک  چەکدارەوە کە دواتر دەرکەوتووە سەر بە  لاهوور تاڵەبانی بوونە رفێندرا وتا ئه‌م ساته‌ش هه‌موو لایه‌ك بیده‌نگی هه‌ڵبژاردوه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ و چه‌ندین ناره‌زایی و به‌یاننامه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕفاندنی ده‌رچووه‌.

بە پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ لە ماڵباتی (مەلا سدیق خۆشناو) ناوبراو لە لایەن ژمارەیەک چەکداری سەر بە لاهوور تاڵەبانی و هیزی دژه‌تیرۆری یه‌كێتیه‌وه‌ رفێندراوە و بەرەو سلێمانی بردراوە و ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ئەم سەرچاوەیە ماوەیەکی زۆرە ئەم مەلایە لە پەیوەندیی بە کردەوە تیرۆریستیەکەی رێکەوتی 17/4/2015 ی بەردەم کۆنسولخانەی ئەمەریکا لە شارۆچکەی عەنکاوە، لە دادگای تاوانەکانی هەولێر داواکراوە و چەندین جار لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادگاکانی هەولێر داوا لە دەسەلاتی ئیدارەی سلێمانی کراوە کە ئەم کەسە رادەستی دادگا لە هەولێر بکرێتەوە، چونکە کەیسی تاوانە تیرۆریستییەکە لە هەولێرە، بەڵام ئەم داوایەی دادگای هەولێر تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە و ناوبراو تا پێش کاتی ڕفاندی بە شیوەیەکی ئازادانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی هاتووچۆی کردووە، بە پێی زانیارییەکان (مەلا سدیق) پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٣ بە مادەی تیرۆر داواکراو بووە و لەو کاتەوە بەرەو سنووری پارێزگای سلێمانی ڕای کردووە و لە ناو خەلک بەوە ناسراو بوو کە لە دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی نزیکە.

بە پێی زانیاریه‌یكان”خانه‌واده‌ی مه‌لا سدیق داوای بینینی لاهور شیخ جه‌نگی ده‌كه‌ن چونكه‌ ده‌زانن ئه‌و له‌ لایه‌ن هێزه‌كه‌ی ئه‌و ڕفێنراوه‌ و ده‌ستگیركراوه‌، پێشتریش په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌ له‌ نێوانیان.

 

Back to top button