ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە بەنیازبون دوو بارهەڵگر جەرگی مریشکی بەستوی قەدەغە کراو دەربازی شاری هەولێر بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “لەلایەن هێزەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ع، ک، م) و (س، پ، م) دەستگیر بکەین کە بەنیازبوون دوو بارهەڵگر جەرگی مریشکی بەستووی قەدەغە کراو کە پێکهاتبوو لە 225 کارتۆن دەربازی شاری هەولێر بکەن.”
ئاماژە بەوەش کراوە کە دوو بارهەڵگرەکە دوای دەستبەسەرداگرتنی رەوانەی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر کرا.