مەسرور بارزانی داواکارییەکی قوتابییانی بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت جێبەجێ دەکات

لە راگەیاندراوێکدا پارێزگای هەولێر رایگەیاند، “لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەپێناو سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتییان و قوتابییان، لە شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکوک، لەبەردەم بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، گوژمەی پێویست تەرخانکرا بۆ دروستکردنی بەرزە پردێکی پەڕینەوەی پیادە”.

پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستۆتەروو، لە ئێستادا لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر، جگە لە دەستنیشانکردنی شوێنی دانانی پردەکە و دروستکردنی نەخشە و دیزاینی بەشێوازێکی مودێرن و سەردەمیانە، کە تێیدا رەچاووی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش کراوە، هەموو ئامادەکارییەکان بەکۆتا هاتووە و پڕۆژەکە لە قۆناغی تەندەرینگە و بەمنزیکانە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

Back to top button