نازم هەرکی بۆ یوسف محەمەد: خراپترین سەرۆكی پەرلەمان بووی، چونكە بە نەزانی كارت دەكرد و دژی ئیرادەی خەڵك وەستایتەوە
نازم هەركی، ئەندامی یەدەگی كۆمیتەی ناوەندی پارتی رایگەیاند، ئەو كاتەی یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان بوو، كەسێكی زۆر نەزان و ناشارەزا بوو لە كارەكەی، خۆی بووە هۆكاری ئەوەی رێگەی پێنەدرا بچێتە هەولێر و پەرلەمانی بەسەردا داخرا، بۆیە ئەگەر ئەزموونی هەبوایە رووبەڕووی ئەو دۆخە نەدەبووەوە، بەڵام نەزانی وای لێكرد.
باسی لەوەش كرد، ئەو خراپترین سەرۆكی پەرلەمان بوو، چونكە بە نەزانی كاری دەكرد و لەو ماوەیەدا هیچ سوودێكی بۆ خەڵكی كوردستان نەبوو، ئەزموونی نەبوو و هێنرابوو و كرابووە سەرۆكی پەرلەمان، ئەنجامەكەشی ئەوە بوو دەركرا و رێگە نەدرا كۆتایی بە خولی سەرۆكایەتییەكەی بهێنرێت.
ئەو بەرپرسەی پارتی دووپاتی كردەوە، ئەو بەرانبەر ئیرادەی گەلێك وەستایەوە كە ریفراندۆم و سەربەخۆیی بوو، بەڵام دواجار خەڵك وەڵامیان دایەوە و زۆرینەی هاووڵاتییان دەنگیان بە سەربەخۆیی دا، بۆیە ئەوەی یووسف محەمەد كردی عێراقچیەتی بوو، هەروەك چۆن ئێستاش مەیلی بۆ عێراقییەكانە و دژی حكوومەتی هەرێم و قەوارەی هەرێم دەوەستێتەوە.