هه‌ڕه‌شه‌ی تووند لە به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سلێمانی ده‌كرێ

هەڕەشە لە چەند بەڕێوەبەرێكی سلێمانی دەكرێ‌
بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردە رای دەگەیەنێت، ماوەیەكە چەندین (ئەكاونت )و (پەیج )و (گروپ ) لە سۆشیال میدیا، كەوتونەتە بێرێزیكردن و سوكایەتی و هەڕەشە لەچەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی كە دەستیان بە دەوامكردن كردۆتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 14ـی 10ـی 2023، لە راگەیەنراوێكی سامان سیوەیلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە هاتووە، ماوەیەكە چەندین (ئەكاونت )و (پەیج )و (گروپ ) لە سۆشیال میدیا، كەوتونەتە بێرێزیكردن و سوكایەتی و هەڕەشە لەچەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی كە دەستیان بە دەوامكردن كردۆتەوە.

باسی لەوەش كردووە، وەزارەتی پەروەردە بەفەرمی دەزگای ئاسایشی كوردستانی لەو هەڕەشە و تەشهیركردن و بێڕێزیكردنە ئاگاداركردۆتەوە و رایگەیاندوە كە سكاڵای یاسایمان هەیە وەك وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەمانەوێت ڕووبەڕووی دادگایان بكەینەوە، چونكە قبوڵ ناكەین بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوكایەتیان پێبكرێت.

ئەوەیش ئاشكرا كراوە، پاش ئەوەشی دەركەوت هەر یەك لەوانە و ئەدمینی ئەو گروپانە پلەی مامۆستایەتیان هەبوو، ئەو پلەیان بە بریارێكی فەرمی لێوەردەگرینەوە.

لە كۆتایی راگەیەنراوەكەی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە باس لەوە دەكرێ‌، ئەو بەڕێوەبەر و مامۆستایانەش دڵنیادەكەنەوە وەزارەتی پەروەردە دەستخۆشی خەمخۆریان لێ دەكات و پاڵپشتی تەواوتان دەكات و هێرشكاران ڕووبەرووی دادگاكان دەكرێنەوە وەك چۆن لە ئەزموونەكانی پۆلی 12 ئەو هەماهەنگییە لەگەڵ لە ئاسایش و پۆلیس بەرهەمی هەبوو، بۆیە هەر بەڕێوەبەر و مامۆستایەك لەسەر ئەوەی درێژە بەكردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن دەدات توشی هەڕەشە و بێرێزیكردن دەبێت لە سۆشیال میدیا دەتوانێت سكاڵا و دۆكیۆمێنتەكان بنیرێت بۆ ژووری سكاڵای ئەلیكترۆنی وەزارەت رێكاری پێویست دەگیرێتەبەر.

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button