ئەمڕۆ پڕۆسه‌ی‌ ناونووسین بۆ ئه‌نجامدانی‌  فه‌ریزه‌ی‌ حه‌ج له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ست پێ دەکات.

ئەمڕۆ پڕۆسه‌ی ناونوسین بۆ حه‌ج ده‌ست پێ ده‌كات و پێشتر وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف رای‌ گه‌یاندبوو، ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه‌ به‌ر له‌ هاتنی ساڵی نوێ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێت حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن.

شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رۆژی یەکشەممە 15ـی 10ـی 2023 ناونووسین بۆ حەجی ساڵی 2024 دەستپێدەکات.

هاوکات وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش رای‌ گه‌یاندووه‌، پێداوستییه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حه‌ج بریتیین له‌ فۆتۆكۆپی پسوله‌ی خۆراك و پاسپۆرت و كارتی زانیاری له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی كه‌سی و كارتی نیشتیمانی یا ناسنامه‌ی كه‌سی.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن ده‌بێت سه‌ره‌تا فۆڕمێك پڕبكه‌نه‌وه‌ و ته‌مه‌نیان له‌ 18 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

Back to top button