بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 15/10/2023، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

لە کۆنفرانسەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە ئامادەبووان وتاریان دەبێت، دواتر چەند پانێڵێک بەڕێوەدەچن، لە پانێڵی یەکەم بەناونیشانی “رۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان” تێیدا ژمارەیەک وەزیری و بەرپرسی پەیوەندیدار وەک قسەکەر گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەکەن.

هاوکات کەمێک پێش ئێستا عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەخت، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.

Back to top button