رەزا ئاڵتوون :بەخۆسەری دیموكراتی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان رادەگەێنین

خواكوڕك

لەدیمانەیەكی دا لەگەڵ رۆژنامەیەكی توركی، رەزا ئاڵتوون ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی KCK و بەرپرسی دوسیەی پەیوەندییەکانی ئەو پارتە، دەلێت بەشێك لە حزبەكانی باشوری كوردستان تارادەیەك هاتوونەتە ناو سیستەمی كۆماجڤاكێ كوردستان،  هەڵوێستی میدیایی و سیاسیان زەمینە خۆشكردنە بۆ ئەوەی بێن لەناو سیستەمی كۆماجڤاكێن كوردستاندا كارەكانی خۆیان بكە و هێلی سێهەم لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و كۆمەڵگەی دیموكراتی گەلان پەرە پێ بدەن، ئەمەش هەوڵێكی دڵخۆشكەرە، كە حزبە كوردیەكانی باشور لەناو سیستەمی كۆمەڵگەی گەلانی دیموكراتدا، جێبگرن وەك هێلی سێهەم لە ناوچەكە و بەتایبەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست”.

هەروەها رەزا ئاڵتوون دەشلێت هەڵوێستی بەشێك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان نیشتمانپەروەریە، گەرانەوەیە بۆ خەتی راستی خەبات و شۆرەشگێری گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، دەلێت لەئێستادا جیاوازیەك لەنێوان ئەو بەشەی یەكێتی لەگەڵ تەواوی رێكخراوە سیاسیەكانی ناو كۆماجڤاكێن كوردستان، هیچ جیاوازیەكیان نیە و ئەوانیش هەڵوێستی سیاسی خۆیان لەهەمبەر فاشستیەتی دەوڵەت نەتەوە پێشانداوە، لە میدیاكانیشدا وەك بەشێك لە كۆماجڤاكێن كوردستان هاوكارن، لەیارمەتی سەربازیشدا هاوكارێكی مەزنی یەكینەكانی بەرخودانن، بۆیە ئەمانە زەمینە خۆشكردنە بۆ ئەوەی ئەو حزبە كوردیانە ببنە بەشێك لەكۆماجڤاكێن كوردستان و لەناو خەتی سەرۆك ئاپۆدا جێبگرن، هەروەها لەبارەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامیش دەلێت گۆڕان خۆیان هاتوون و دانیان بە كۆماجڤاكێن كوردستاندا ناوە، بەراشكاوانە سیستەمی خۆسەری دیموكراتی و خەتی سەرۆك ئاپۆیان بە بەدیلێكی گونجاو واقیعی وەسف كرد بۆ باشوری كوردستان” چونكە لەئێستادا باشوری كوردستان كۆتایی پێهاتووە، خەڵك هەمووی سەرگەردانە لەو بەشەی كوردستان بۆیە تاكە چارەسەر بۆ حزبە كوردیەكانی باشوری كوردستان جێگرتنە لە سیستەمی كۆماجڤاكێن كوردستان و خۆسەری دیموكراتی و خەتی دیموكراتی گەلان، هەر لەبارەی كۆمەڵی ئیسلامی رەزا ئاڵتون دەلێت كۆمەڵی ئیسلامی ئایدیۆلۆژی ئیسلامگەرا پێش دەخات، بەڵام لەهەڵوێستدا هەڵوێستی ئەرێنی هەیە، ئەمەش دەكرێت جێگای گفتوگۆ بێت، ئێمە روانگەی سەرۆك ئاپۆمان بۆ شی كردونەتەوە لەسەر ( پێغەمبەر محمەد) و ئیسلامیەت”.

رەزا ئاڵتوون زیاتر دەلێت كێشەی ئێمە لەگەڵ یەكگرتوو لە هەڵوێستە سیاسیەكانی نیە، بەڵكو دەمانەوێت یەكگرتوو خۆی لەناو ئەو سەرگەردانیەتیە رزگار بكات، چونكە یەكگرتوو یەك بۆچوون نیە، ئێمەش لەهەوڵداین یەكگرتوو بكەینە یەك بۆچوون و لەژێر سێبەری خەتی سەرۆكی ئاپۆدا خەباتی ئیسلامگەری خۆی و بەرێوە ببات”.

رەزا ئاڵتوون زیاتر دەلێت ئەگەر ئەم چوار حزبە كە تا رادەیەك هەڵوێستی نیشتمان پەروەرانەیان هەیە، لەناو سیستەمی كۆماجڤاكێن كوردستان و خەتی سەرۆك ئاپۆدا جێبگرن، ئەوە بێ شك ئێمە لەباشوری كوردستان، بەخۆسەری دیموكراتی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان رادەگەێنین”.

رەزا ئاڵتوون لەبارەی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانی دا دەلێت بارزانی خیانەت لە كۆمەڵگەی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست كردووە، هەوڵیداوە، دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەڵوەشێنێتەوە، دەوڵەت نەتەوەی فاشستی كوردی، لەناوچەكەدا دروست بكات، ئەمەش بۆ ئێمە جیگای قبوڵ كردن نیە، نابێت هیچ هێزێكی كورد بیر لە هەڵوشاندنەوەی دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بكاتەوە لەژێر ناوی خەباتی نەتەوەی كورد، خەباتی نەتەوەی كورد بۆ بەدیموكراتی كردنی دەوڵەتانی ناوچەكەیە، كە ئێمە دەوڵەتانی دیموكراتی رۆژهەڵاتی ناوەراستی پێدەلێین، خەباتی بۆ دەكەین، ئێمە كە دەلێین نابێت سوریا پارچە بكرێت، واتا جوگرافیایی دەوڵەتی سوریا نابێت پارچە بكرێت، ئەمە بۆ توركیا و ئێران و عێراقیش هەمان ستراتیژمانە، نابێت ئەو چوار دەوڵەتە لەژێر ناوی خەباتی نەتەوەی كورد دا پارچە بكرێت، ئێمە رێگا بەشێكی لەو شێوەیە نادەین، دژی دەوەستینەوە، خەتی سەرۆك ئاپۆ لەناوچەكەدا، بۆ بەدیموكراتیزە كردنی رۆژهەڵاتی ناوەراستە نەك پارچە كردنی و دابرانی كۆمەڵگەی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئێمە بەمە دەڵێین خەتی سێهەم، بۆیە بارزانی ئەگەر لەو سیاسەتە پاشگەز نەبێتەوە، ناچارین رووبەروی بارزانی ببینەوە، پاشەكشە پێ بكەین”.

هەر لەبارەی بەهێزی بارزانی و پاڵپشتی نێودەوڵەتی لەبارزانی و پێشمەرگە و حكومەتی هەرێمی كوردستان، رەزا ئاڵتوون دەلێت، ئێمە دەوری بارزانیمان داوە، لە شنگال تا مەخمور بارزانیمان گەمارۆ داوە لە رۆژئاوای كوردستانیش گەمارۆی بارزانیمان داوە، هێزەكانی سلێمانیش وەكو گوتم كێشەیان لەگەڵ خەتی سەرۆك ئاپۆدا نیە، واتا كەی ئێمە بەتەواوی بارزانیمان پاشەكشە پێكرد، ئەوان خۆیان ئامادەن بێنە ناو خۆسەری دیموكراتی و خەتی سەرۆكی ئاپۆ، واتا كێشەكە لەگەڵ حزبەكانی تر نیە، ئەوەی كێشەی گەورەیە لەبەردەم ئێمە و بەدیموكراتیزە كردمی كۆمەڵگەی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەوە بارزانی و هەولێرە، ئەمەش لە ئایندەیەكی نزیك دا سەركەوتنی گەورە بەدەست دەهێنین، بەتایبەتی بەهاوكاری یەكێتی چونكە یەكێتیش هاوكارێكی باشە بۆ كۆنترۆڵكردنی بارزانی و پاشەكشە پێكردنی، جا ئێمە چاوەرێی كات دەكەین بۆ ئەوەی بەیەكجاری پاشەكشە بە بارزانی و پارتی بكەین، بەخۆسەری دیموكراتی دەوڵەت نەتەوەی بارزانی و حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوەشێنینەوە باشوری كوردستان گرێبدەین بە رۆژئاوای كوردستان”.

 

Back to top button