پێشەوا هەورامانی: مەسرور بارزانی، تیمی حکومەتی هەرێمی كوردستانی سپاردووە تەنانەت یەك پرسیاری بێ وەڵام نەهێڵنەوە

بڕیارە سبەی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و رۆژی چوارشەممە 18/10/2023، لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببنەوە، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمیش دەڵێت:” مەسرور بارزانی، تیمی حکومەتی هەرێمی كوردستانی سپاردووە تەنانەت یەك پرسیاری بێ وەڵام نەهێڵنەوە

لە راگەیاندراوێکدا پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئیختیارییە و نیشاندەری نیەتی جددی حکومەتی هەرێمە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر سەرجەم پرسە داراییەكان”.

راشیگەیاند: “بەڕێز سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، تیمی حکومەتی هەرێمی كوردستانی راسپاردووە تەنانەت یەك پرسیاری بێ وەڵامیش نەهێڵنەوە و زۆر شەفافانە هاوکاربن”.

دەشڵێت: “حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی فیدراڵ، بە دوای چارەسەرێکی ریشەییەوەیە بۆ پاراستنی مافی هاووڵاتییانی كوردستان”.

Back to top button