شاندێکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لەبارەی مووچە و شایستەداراییەکانی کوردستان دەگاتە بەغدا
حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: ئەمڕۆ سێشەم رێكهوتی 17ی تشرینی یەکەمی 2023، لەسەر پێشنیارى حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا.
راشیگهیاند: شاندهكه رۆژی چوارشەم لەبارەی پرسەکانی مووچە و بودجە لەگەڵ لیژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبنەوە.
ئاماژهی بهوهش دا كه شاندەکە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک راوێژکار پێک دێن.