دژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەبارەی هێرشە درۆنیەکەی سنووری کۆیە ئاشکرا دەکات

دژەتیرۆری کوردستان رایدەگەیێنێت: لە کۆیە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پە*کە*کە دەکاتە ئامانج و کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکان دژەتیرۆری کوردستان لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2023، کاتژمێر 10:50ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پە*کە*کە لە نزیک گوندی کانی کەند لە قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج و، بەهۆیەوە کەسێک کوژراو و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

Back to top button