مهسرور بارزانی لهگهڵ ژمارهیهك له وهبهرهێنهرانی ههرێمی كوردستان كۆ بووهوه
ئەمڕۆ سێشەم 17ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ئاماژەی بەوە دا کە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆری بە پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان داوە و کاری لەپێناو پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی و نەهێشتنی کێشە و ئاستەنگەکان لەبەردەم وەبەرهێناندا، کردووە.
جەختیشی کردەوە کە تا ئێستە هەنگاوی باش بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان نراون، بەڵام دووپاتی کردەوە “ئامانجمان ئەوەیە هەنگاوی زیاتر لەم بوارەدا بنێین”.
سەرۆکی حکومەت لە بەشێکی تری گوتەکانیدا، تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتەکەی لە بواری کاراکردنی سیستمی بانکی و بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەتایبەتی خزمەتگوزاریی دارایی.
مەسرور بارزانی سوپاسی وەبەرهێنەران و کەرتی تایبەتیشی کرد کە هاوکار و یارمەتیدەر و هەماهەنگکار بوون لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرۆژەی هاوبەش بە ئاراستەی گەشەپێدانی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز و ڕەخساندنی زیاتری دەرفەتی کار.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیار و تێبینی و سەرنج و پێشنیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە کە بە ئامانجی زیاتر برەودان بە پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، خرانەڕوو.