بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان ئەنجامدرا
به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وەزیرانی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی زیاتری وه‌به‌رهێنان و پێشخستن و ڕاكێشانی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و نه‌هێشتنی به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان كرا.
مه‌سرور بارزانی دووپاتیكرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین تا هه‌موو به‌ربه‌سته یاسایی و بیرۆكراسییه‌كان له به‌رده‌م پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌ڵگرین. له‌م ڕووه‌وه كاری زۆر كراوه، به‌ڵام كاری زۆرتریش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریی زیاتر بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وه‌به‌رهێنان، پێویستیی به سیسته‌مێكی بانكیی كارا و باوه‌ڕپێكراو هه‌یه، بۆیه “ده‌ستمان به ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی چاكسازی له بواری سیستمی بانكی و بهدیجیتهڵكردنی خزمه‌تگوزارییه بانكییه‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له بازاڕێكی پشتبه‌ستوو به پاره‌ی كاش، به‌ره‌و بازاڕێكی خاوه‌ن سیسته‌مێكی بانكیی باوه‌ڕپێكراو بگۆڕدرێت و سه‌ره‌نجام ئابووری هه‌رێم زیاتر ببووژێته‌وه.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، چه‌ندان بڕیار له باره‌ی نه‌هێشتنی كێشه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان درا.