نووسەرێكی عەرەب باس لە عێراقی پاش تیرۆر كردنی سەدر دەكات

خواكوڕك 
 محەمەد موسەویی نووسەری دیاری عەرەب لە وتارێكی دا لەژێر ناوی (ئایا تیرۆرکردنی سەدر باجی دەرکردنی ئێران دەبێت لە عێراق؟) کە باس لە سیناریۆیی تیرۆرکردنی سەدر دەکات و لەسەر دوا وتاری سەدر دەدوێت و باس لە مەترسیەکانی ئەو هەوڵە دەکات لەسەر ئایندەی عێراق و پێی وایە سەرگرتنی وەها کردەوەیەکی تیرۆریستی ئایندەێ عێراق وەک شەو ڕەش دەکات”.
لە بەشێکی تری وتارەکەیدا موسەوی هەوڵی تیرۆرکردنی سەدر هاوشێوەی تیرۆرکردنی حەریری دەبینێت کە بە مەرگی حەریری سوریا ناچار بوو لە لوبنان بکشێتەوەو نفوزی لەو وڵاتە لاواز بوو ئاواهاش تیرۆرکردنی سەدر دەبێتە هۆی دەرکردنی ئێران لە عێراق و نەمانی قورسایی ئێران، هاوکات ئەوەش ڕوون دەکاتەوە تیرۆرکردنی سەدر تەنها زیان بە بەرژەوەندیەکانی ئێران ناگەیەنێت بەڵکو ماڵی شیعەکانیش بۆ هەمیشە دابەش و پەرتەوازە دەکات”.
نووسەر لە کۆتایی وتارەکەیدا دەپرسێت کێن ئەوانەی سودمەندن لە تیرۆرکردنی سەدر و لە وەڵامیشدا دەڵێت هەموو ئەو هێزە ناوخۆیی و لایەنە هەرێمی و نێودەوڵەتیانە سودمەندن کە خوازیاری دەرکردنی ئێرانن لە عێراق

Back to top button