ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە

لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، “هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامن و واشنتن بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە،

راشیگەیاند:” ئەمریکا پلانی خۆیان بۆ هەردوو ساڵی 2024 و 2025ـیش بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە رووی لۆجیستی، راهێنان و پڕچەککردنەوە ئامادەکردووە”.

گوتیشی: “ئەمریکا دەبینێت قۆناغی زۆر باش لە بواری رێکخستنەوەی هێزەکان و هێنانیان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە بڕاوە. لەوانەیە هەندێک گلەییان هەبێت لە هێواشی پڕۆسەی رێکخستنەوەی هێزەکان، بەڵام بەو شێوەیەش نییە کە لە میدیاکاندا باس دەکرێت”.

دەشڵێت، “تا ئێستا گوێمان لە هیچ مەرجێکی ئەمریکا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە نەبووە؛ واتا مەرج بەسەر وەزارەتی پێشمەرگەدا بسەپێنێت .”

Back to top button