بە دوو درۆن ئەمڕۆ هێرش كرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە دوو درۆن هێرش كرایە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق .

میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند:” بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە عێراق بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هێرش كرایە سەر بنكەیەكی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، بەڵام بەرلەوەی ئامانج بپێكن، لەلایەن هێزەكانی سوپای ئەمریكاوە، هەردوو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە بەردرانە خوارەوە و شكست بە هێرشەكە هێنراوە.

Back to top button