لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی پرۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاكرێ‌ دەستیپێكردەوە

لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،پرۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاكرێ‌ دەستیپێکردەوە و ئاوی زیاتر لە 100 هەزاری کەسی دانیشتوانی ئاکرێ دابیندەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی 10ـی  2023، ئەندازیار ئاری ئەحمەد قادر بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەربەستە داراییەکان و خەرجكردنی مافەكانی كۆمپانیای جێبەجێكار و كێشە تەكنیكی و كارگێڕیەكانی پرۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاكرێ،‌ لەسەر بڕیاری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی چارەسەركران و تیمەكانی بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئێمەش ڕاسپێردراین بۆ جێبەجێكردنی، هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار،بڕی 109.002.136.350 دینار  بۆ پرۆژەكە خەرج دەكرێت.

پرۆژەی ئاوی ئاكرێ‌ توانای بەرهەمهێنانی 3000  مەتر سێجا ئاوی لە كاتژمێرێكدا هەیە،ڕێژەی 51% ی كردارەكی پرۆژەکە جێبەجێكراوە، بە جێبەجێكردنی بڕگەی بۆریش ڕێژەی ئەنجامدانی بەرز دەبێتەوە بۆ 82%،لەگەڵ ئەوەی كارە .شارستانیەكانیشی 91% تەواو بووە

پرۆژەی ستراتیژی ئاوی ئاکرێ بە هۆی بڕینی بوودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا و  هاتنە پێشەوەی پەتای کۆرۆنا و لێکەوتە ئابووریەکانی وەستا بوو

Back to top button