بە بەشداری مەسرور بارزانی کۆنفرانسی دەرفەتەکانی گەشەکردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان بەرێوەدەچێت
وا بڕیاره رۆژی شه‌ممه 21ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، لە شاری هەولێر بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و وەدی ئەلحەنزەل، سەرۆکی کۆمەڵەی بانکە ئەهلییەکان، کۆنفرانسی دەرفەتەکانی گەشەکردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان بەرێوه‌بچێت.
له‌وباره‌یه‌وه محەمەد حاتەم لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمەڵگەی بانکە ئەهلییەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو لە هەولێر به بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەدی ئەلحەنزەل سەرۆکی کۆمەڵە بانکە ئەهلییەکانی عێراق و ژمارەیەک بانکی ئەهلی عێراقی و ژمارەیەک بانکی وڵاتانی عەرەبی کۆنفرانسی دەرفەتەکانی گەشەکردن و داهاتووی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکان بەرێوەدەچێت.
محه‌ممه‌د حاته‌م هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئامانج لەم کۆنفرانسە بریتییه له پێشخستنی کاری بانکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە ماوه‌ی یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت.